په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان: ئه‌سته‌مه ليژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بتوانێت ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ى شاندێكى په‌رله‌مانتارانى كوردستان له فراكسيۆنه جياوازه‌كان، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستيان سه‌باره‌ت به رۆڵى په‌رله‌مان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى قه‌يرانى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بزانن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ى په‌رله‌مانتاراندا، ئەندامى پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بێستون فایەق، بە ماڵپەڕی كوردستان24ی راگه‌ياند، "وەكو گۆڕان پێشوازی لە ھەر ھەوڵێك دەكەین بۆ باشكردنی دۆخی كوردستان".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى ئه‌رێنيانه‌ى ليژنه‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان گوتى: "بڕوا ناكەم ئەو ليژنەیە كاریگەریان ھەبێت و بتوانن چارەسەری ئەو دۆخە بكەن".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، لە میانی بەشداریكردنی لە گه‌شتى ھەواڵەكانی كوردستان24، حاجی كاروان، ئەندامى پەرلەمانی كوردستان رايگه‌ياند، "لایەنە سیاسیيەكان خۆیان و ئێمەشیان ئيحراج كردووە، كە ئێستا وەك ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ ھەر یەك لە سەرۆكی پەرلەمان یان جێگر كۆببینەوە دووبەشی دروست دەبێت".
گوتیشی: "ئێستا بە نیازن ليژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسیيەكان لە ئەندامانی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان پێكبھنرێت، ھەموویان رەزامەندیان نیشانداوە تەنھا بزوتنەوەی گۆڕان ماوە لەگەڵ ئەوانیش كۆدەبینەوە، پەیوەندیمان پێوەكردوون و ئامادەییان دەربڕیوە".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سبه‌ى يه‌كشه‌ممه شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانتاران سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵياندا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆده‌نگييه‌ك له باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتى: "بڕیارمانداوە ئەگەر وەك ليژنەكە ھیچمان پێنەكرێت؛ ئەوا بە كۆكردنەوەی 56 واژۆی ئەندامانى پەرلەمان، پەرلەمان ھەڵوەشێنینەوە، چونكە لە رووی پەیڕەوی ناوخۆ و یاساوە ناتوانین كۆببینەوە، بۆیە ئەمە كارتى فشاری ليژنەكە دەبێت".
سه‌باره‌ت به مه‌ترسييه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و تێكچوونى ره‌وشى سياسى هه‌رێم، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى يه‌كگرتووى ئيسلامى گوتى: "راسته ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات، به‌ڵام زووتر چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران خاوه‌ن ئيراده‌ى خۆيان بن، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه سياسييه‌كان، 56 په‌رله‌مانتار ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، ئه‌وا په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له رووى ياساييه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانيشى ناوێت".
له 12ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه و به هۆى ئه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان رێككه‌وتننامه‌ى 17ى نيسانى 2014ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پارتى رازى نييه يوسف محه‌ممه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه. له به‌رامبه‌ريشدا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داوا ده‌كات، ره‌وشى هه‌رێم بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پێش 12ى ئۆكتۆبه‌ر.
له وه‌ڵامى لێدوانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى يه‌كگرتووه، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى پارتى، فرسه‌ت سۆفى، تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌ياند، "كۆبوونەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە سەر بانگهێشتی سالارمەحموودی ئەندامی پەرلەمان بوو، باسمان لە درووستكردنی ليژنەیەكى له‌و جۆره كردووه، بەڵام ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەبووتە بڕیاری ليژنەكە، چونكە لە بارودۆخێكی وادا ئه‌گەر پەرلەمان ھەڵوەشێنینەوە بەدیلمان چی دەبێت؟".
له 12ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه و به هۆى ئه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان رێككه‌وتننامه‌ى 17ى نيسانى 2014ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پارتى رازى نييه يوسف محه‌ممه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه. له به‌رامبه‌ريشدا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داوا ده‌كات، ره‌وشى هه‌رێم بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پێش 12ى ئۆكتۆبه‌ر.