چه‌ك هیگڵ: ئۆباما له متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكای كه‌مكرده‌وه
K24 - واشنتۆن:
وه‌زیری پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی پاشه‌كشه‌كردن له بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر سووریا، ره‌خنه‌ی توند له باراك ئۆباما و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرێت.
چه‌ك هیگل، وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی باراك ئۆباما له بڕیاری هێرشكردن بۆ سه‌ر حكوومه‌تی سووریا له ساڵی 2013، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئۆباما و ئیداره‌كه‌ی گرت و رایگه‌یاند، په‌شیمانبوونه‌وه له‌و كاره، زیان به راستگۆیی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
له یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌و وه‌زیره، له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هیچ گومانم نییه ئه‌و كاره‌ی ئۆباما كردی، متمانه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌مده‌كاته‌وه".
هیگڵ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه رۆژی هه‌ینی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015 بڵاوبووه‌ته‌وه، گوتیشی: "به‌هۆی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ئۆباما له بڕیاری وه‌شاندنی گورز له سوپای ئه‌سه‌د، له رێگای كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڵاوه‌یان پێكرابوو، متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه، زیانی پێگه‌یشتووه".
ئه‌و وه‌زیره بۆ گۆڤاره‌كه گوتیشی: "رۆژی 30ی ئاب/ ئۆگستی 2013، ئۆباما په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و گوتی له بڕیاری وه‌شاندنی گورز له سوپای ئه‌سه‌د په‌شیمان بوومه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د هێڵی سووری به‌زاندووه و چه‌كی كیمیای له دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كارهێناوه".
چه‌ك هیگڵ، بۆ گۆڤاره‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ركرده بیانییه‌كانه‌وه، لۆمه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
هيگڵ ته‌مه‌نی 69 ساڵه و یه‌كێكه له جه‌نگاوه‌ره كۆنه‌كانی شه‌ڕی ڤیتنام، باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئۆباما له‌كاتێكدا له‌و بڕیاره په‌شیمان بووه‌وه، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ئاماده‌بوون مووشه‌كی "تۆماهۆكی كیشوه‌ربڕ" ئاراسته‌ی سوپای ئه‌سه‌د بكات.
روونیشكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئۆباما دروستكردووه، بۆ ئه‌وه بتوانێت وه‌ڵامێكی گونجاوی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا هه‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، هيگڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌خنه‌كانی كرده‌وه له ئیداره‌ی ئۆباما و گوتی: "ئیداره‌ی ئۆباما به‌رده‌وام دووچاری ئاسته‌نگ ده‌بێت له سیاسه‌تی ستراتیژی ده‌ره‌وه" به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر سووریا.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا كرد و رایگه‌یاند، پێده‌چێت به‌مدواییانه سیاسه‌تی ئیداره‌ی ئۆباما باشتر بووبێت، به‌تایبه‌تیش گفتوگۆكانی جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا ئه‌نجامدران.