كوتله‌ى مالكى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژى ده‌كات

داوای هەڵوەشاندنەوەی رێكکەوتننامەی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقى كرد.

K24 – به‌غدا:

هاوپەیمانێتیەکەی مالکی داوای هەڵوەشاندنەوەی رێكکەوتننامەی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقى كرد.

ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق،  كه‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو، نورى مالكى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، رايگه‌يان، پێويسته‌ بەغدا، روو لە جەمسەری چین و روسیا بکات، چونکە هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە زۆر لایەنەوە بەرامبەر بەعێراق شەرمنانەیە.

هه‌روه‌ها گوتى: "ئیدى کاتی ئەوە هاتووە، رێكکەوتننامەی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن هەڵبوەشێتەوە".

ئيئتيلافه‌كه‌ لە زاری پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، کامل زوبەیدی، دەڵێ:  "زۆر هەوڵدرا، پەیوەندی عێراق، لەگەڵ تورکیا بەهێزبێت، بەڵام بینییمان چۆن هێزی هێنایە ناو خاکمانەوە، بۆیە پێویستە حکومەتی بەغدا، روو لە چین و دواتریش روسیا بکات".

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەم هەفتەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی چین بکات.

له‌ سه‌رده‌مى يه‌كه‌مى حوكمڕانى نورى مالكييدا، به‌ سه‌رپه‌رشتيى راسته‌وخۆى مالكى، به‌غدا و واشنتن، رێككه‌وتننامه‌يه‌كى ستراتيژييان له‌ بوارى سه‌ربازى و ئه‌منيى واژوو كرد.