به ڤیدیۆ.. له ناو هۆڵی په‌رله‌مان گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كوه‌یت، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه (په‌رله‌مان) گیانی له ده‌ستدا.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كوه‌یت (په‌رله‌مان)، نه‌بیل فه‌زڵ، ته‌مه‌نی 66 ساڵ، له هۆشخۆی ده‌چێت، هه‌رچه‌نده هاوڕێكانی له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌ده‌ن یارمه‌تی بده‌ن، به‌ڵام دواجار نه‌یانتوانی ژیانی رزگار بكه‌ن و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌بیل فه‌زڵ، پێشتر له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانی له رۆژنامه‌ی "الوطن"ی كوه‌یتی كه له مانكی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2015 داخرا، ره‌خنه‌ی جدی له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌گرت، به‌تایبه‌تیش له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه (په‌رله‌مان).