داودئۆغلو: پێگه‌ی سه‌ربازیمان له عێراق پته‌وتر ده‌كه‌ین
K24 - ئیستانبول:
لێدوانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، له باكوور عێراق یه‌كناگرنه‌وه.
دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له باكووری عێراق ده‌كێشێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رووسیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وان پێگه‌ی سه‌ربازی خۆیان له عێراق پته‌وتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەیدا، پارتی داد و گەشەپێدان، لە پەرلەمانی توركیادا، ئۆغلو گوتی: ” ئێمە ھێزەكانمان لە عێراق تا دواھاتنی ھەڕەشەی داعش ناكشێنینەوە، ئێمە پالپشتی و پشتەوانیی ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەین و بەردەوامیش دەبین“.
هه‌فته‌ی رابردوو، وەزارەتی دەرەوی توركیا رایگەیاند : "توركیا دەستی بە كشانەوەی ھێزەكانی كردووە لە بنكەی باشیك" له باكووری عێراق.
به‌هۆی هاتنی ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی سوپای توركیا، عێراق و ئێران ناره‌زایی توندییان له به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌و هێزه‌ی توركیا له باكووری عێراق ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ریكاش داوایكرد بوونی هه‌ر هێزێك له عێراق، پێویسته به ره‌زامه‌ندی به‌غدا بێت و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بێت له دژی داعش.