جگەرە كێشان چاو كز دهكات
K24 – ههولێر:
بە گوێرەی لێكۆڵینەوهیەكی پزیشكانی بریتانیا دەركەوتووە، جگەرەكێشان دەبێتە ھۆی ئەگەری كزبوونی چاو.
بەگوێرەی توێژینەوە بریتانییەكە، جگەرەكێشان دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئاوی مرواری و تێكچوونی تۆڕی چاو.
ئاماژەیان بەوهشداوە جگە لە جگەرە، تیشكی خۆر و زۆر بەكارھێنانی قەترەی چاو دەبنە ھۆی تێكچوونی تۆڕی چاو و بچووكبوونەوەی دەمارهخانه.
بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكە، كۆمپیوتەریش زیانێكی گەوەرە بە چاو دهگەیهنێت و ھۆكارە بۆ ئەوەی پێڵوەكانی چاو كەمتر بتروكێنين.