ميدياى فه‌ره‌نسا.. بۆچى به‌غدادى هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات
.jpg)
K24- پاریس:
میدیای فەرەنسا وتارەكەی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعشیان بڵاو كردووه‌تەوە، ئاماژەیان بەوەداوە كەوا بەغدادی سعوودیه بە ھەڵگەڕاوە لە ئاینی ئیسلام لە قەڵەمدەدات.
كه‌ناڵى ئه‌وروپا يه‌كى فه‌ره‌نسا له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى نووسیویەتی بەغدادی ھەڕەشە لە كورد دەكات، چونكە كوردەكان رووبەرێكی زۆریان له عێراق و سووريا له ژێر ده‌ستى داعش رزگاركردووه.
میدیای فەرەنسا بە گرنگییەوە باس لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی روومادی دەكەن ودەڵێن داعش لە پاشەكشەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا ھێزە ئەمنییەكانی عێراق نەیان توانیوە تەواوی شارەكە كۆنترۆڵ بكەنەوە.
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا و سەرۆكی فەرەنسا پرۆژە یاسای لێسەندنەوەی رەگەزنامە لە توندڕەوەكان دەبەن بۆ كۆنگرێسی وڵاتەكەیان. ئه‌م پرسه به شێوه‌يه‌كى فراوان له ناوه‌نده‌كانى چاپه‌مه‌نى فه‌ره‌نسادا بايه‌خى پێدراوه.
یەكێكیديكه، لە باسه‌گرنگه‌كانى رۆژ له ميدياى فەرەنسادا پرسى ئه‌منيى و پاراستنى ناوه‌نده ئيسلامييه‌كانه لە ھەرێمی كۆرسیكا. به گوێره‌ى زانيارى ميدياى ئه‌و وڵاته ھێزە ئه‌منييه‌كان پاسەوانی لە ناوەندە ئاینیەكانی ئیسلام دەكەن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هێرشكرایە سەر ھۆڵێكی قورئان خوێندن لەو ھەرێمەدا.
هه‌روه‌ها ميدياى فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ بايه‌خێكى تايبه‌تيان به پرسى په‌يوه‌نديكردنى منداڵان به ريزى چه‌كدارانى داعش كردووه.
كه‌ناڵى ئه‌وروپا يه‌ك، له هه‌واڵێكدا، كه له ميانى په‌خشى پرۆگرامه‌كانييدا به بايه‌خه‌وه له‌سه‌رى وه‌ستا، باسى له‌وه كردووه، منداڵانی خوار تەمەنی 18ساڵی لە فەرەنسا پەیوەندی بە داعشەوە دەكەن. ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌وه‌شى گوتووه: لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا منداڵان پەیوەندی بە داعشەوە دەكەن، بەڵام زۆرترین منداڵ لە فەرەنسا دەچنە رێزی ئەو رێكخراوە ئەمەش بە مەترسی دەزانن بۆ سەر داھاتووی فەرەنسا.