رۆناڵدۆ له نێوان مێسی و كریستیانۆ بڕیاری خۆی ده‌دات
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ی ئیسته‌ی تۆپی پێی جیهان ده‌كات و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینییه‌كه‌ش به باشترین وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، رۆناڵدۆی به‌رازیل له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Peru21ـی به‌رازیلی بڵاو كرایه‌وه، ده‌ڵێت: "له نێوان مێسی و كریستیانۆ، من لیۆ هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه ئه‌و یاریزانێكی ته‌واو كامڵه و شتی زۆر تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێش ده‌كات."
رۆناڵدۆ كه به دیارده‌ی به‌رازیل ناسراوه ده‌شڵێت: "له مێژووی ژیانی وه‌رزشی خۆم زۆر یاریزانی ئه‌ستێره‌م بینیوه، به وێنه‌ی پێلی و ماڕادۆنا، به‌ڵام هیچ كامێكیان به قه‌ت مێسی چێژ نابه‌خشێت و من زۆرم خۆشده‌وێت."
لویس نازاریۆ دالیمای ته‌مه‌ن 39 ساڵان كه به رۆناڵدۆ ناسراوه پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا كردووه، یاری بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی كرۆزیرۆ، كۆرنسیانس، ئایندهۆڤن، ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلانیش كردووه، له 2011 به‌هۆی زیادبوونی كێشیه‌وه به ناچاری وازی له یاریكردن هێنا كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 34 ساڵ بوو.