شەپۆلێكی باران و بەفربارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

لە سلێمانی و دھۆك بەفردەبارێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند شەپۆلێكی باران و بەفربارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی (كوردستان24)ی راگەیاند: "لە سبەینێوە چوارشەمە شەپۆلێكی باران و بەفربارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەو شەپۆلە تا رۆژی شەمەی داھاتوو بەردەوام دەبێت".

فازڵ ئیبراھیم گوتیشی: "بەپێی پێشبینییەكان لە سنووری پارێزگای ھەولێر زیاتر باران لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و ئەگەری بەفربارینیش ھەیە، بەڵام لە ھەردوو پارێزگای سلێمانی و دھۆك ئەگەری ئەوە ھەیە بەفر لە مەركەزی شار ببارێت".

بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی رونیكردەوە کە: "لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمان دەبێتە نیمچە ھەور و بۆ ئێوارە ئاسمان تەواو دەبێتە ھەورو بەیانی سبەینێ باران بارین دەستپێدەكات، لە سنووری پارێزگای ھەولێر باران بارین كەمتر ناوشار دەگرێتەوە و زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت".