روانگه‌ی سووریا ئاماری كوشتاره‌كانی داعش بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش 2001 كه‌سیان له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌سێداره‌داوه، جگه گوله‌بارانكردنی 420 چه‌كداری خۆیان، له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته خه‌لافه‌ته‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كان، ئاماره‌كه‌ی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژی 29/6/2014 ده‌ستپێده‌كات و له رۆژی 29/12/2015 كۆتایی دێت و تایبه‌ته به‌و تاوانانه‌ی داعش له سووریا ئه‌نجامی داون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، چه‌كدارانی داعش زیاتر له 930 هاووڵاتی مه‌ده‌نیان له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه گوله‌باران كردووه كه سه‌رجه‌میان سه‌ربه هۆزی (شه‌عێتات) بوونه له ناوچه‌كانی ریف دیرزووری رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌رهه‌ڵستی كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی داعشییان كردبوو.
روانگه‌ی سووریا، چه‌كدارانی داعش له ریزه‌كانی خۆیانیش 420 چه‌كداریان به تۆمه‌تی "ناپاكی و كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی بێگانه و هه‌وڵی راكردن و كاركردن بۆ لێكترازان" گوله‌باران كردووه.
سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كوژراون، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان داوه ریزه‌كانی ئه‌و میلیشیایه توندڕه‌وه به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان، بۆیه داعش ده‌ستگیری كردوون و دواتر گوله‌بارانی كردون .
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه‌ی روانگه‌ی سووریا، له‌نێو ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی سه‌ربه رژێمی سووریا، داعش 1024 كه‌سی دیكه‌ی گوله‌بارانكردووه، جگه‌له‌مانه له ریزه‌كانی كه‌تائیبی ئیسلامی و به‌ره‌ی نوسره و هێزه كوردیه‌كان، داعش 253 كه‌سی گوله‌باران كردووه دوای ئه‌وی له جه‌نگه‌كاندا به دیل گیراون و پاشان داعش به‌ده‌ستبه‌سه‌ری له سێداره‌ی داون .
ئه‌و كوشتارانه‌ی داعش به‌شێوه‌یه‌كه، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تی رێككه‌وتننامه‌ی (جنێف)ی ساڵی 1949 تایبه‌ت به مافه‌كانی دیل و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌كاتی جه‌نگ، هه‌روه‌ها به‌پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه داعش بانگه‌شه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌كات، كوشتن و ئازاردانی دیل و به‌ندكراو و ئازاردان و كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی تاوانێكی گه‌وره‌یه