بارسێلۆنا له یاریزانێكی یانه‌ی ئارسناڵ تۆقیوه
k24 ـ هه‌ولێر
له ناوه‌راستی مانگی دادێ له قۆناخی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئارسناڵ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، چاودێرانی وه‌رزشیش پێیانوایه یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن ئه‌مساڵ جیاوازه له ساڵانی رابردوو، خاوه‌نی چه‌كێكی كاریگه‌ره كه مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ردڵی هه‌موو یانه گه‌وره‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تیش بارسێلۆنا كه ئێسته ترسی لێ نیشتووه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 3 كانوونی دووه‌م/ جه‌نیوه‌ری 2016، له رۆژنامه‌ی Independent له شیكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزانانی یانه‌ی ئارسناڵ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڵمانی و یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی مه‌سعوود ئۆزێل له‌و كاته‌وه‌ی كه له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به ئارسناڵی له‌نده‌نییه‌وه كردووه به باشترین كاتیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئۆزێل پاش دوو ساڵ له ئاستێكی نزم و داته‌پێو، له ئیسته‌دا بۆ لوتكه‌ی یاریكردنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت یه‌كێكه له باشترین گۆڵسازهكانی ئه‌ورووپا و نزیكه له تۆماركردنی ریكۆردێكی میژوویی، به‌وپێیه‌ی توانیویه‌تی له‌م وه‌رزه 17 گۆڵ بۆ هاورێیه‌كانی دروست بكات، له ئێسته‌یشدا ته‌نیا 4 گۆڵی دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بچێته
مێژووی پرایمهرلیگهوه، چونكه ڕێكۆردی باشترین گۆڵساز به‌ناوی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسایی تێری هێنری ـیه‌وه‌یه كه ئه‌و له وه‌رزی 2003ـدا توانیبووی 20 گۆڵ دروست بكات.
بارسێلۆنا له ئۆزێل تۆقیوه
هه‌ڵكشانی ئاستی ئۆزێل بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئارسناڵ بۆ لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ سه‌ربخات، به‌ڵام بۆ بارسێلۆنا ئاستبه‌رزی ئه‌و یاریزانه هه‌واڵێكی خۆش نییه و ده‌ردێكی كوشنده‌یه كه ره‌نگه له قۆناخی 16 به‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بگرێت، لویس ئینریكی دڵنیایه كه ئۆزێل له پاڵ ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه ئه‌لێكس سانچێز بۆ یانه‌ی بارسا ده‌بنه ژانه‌سه‌ر.
مه‌سعوود ئۆزێل له وه‌رزی 2013ـدا به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به ئارسناڵه‌وه كرد، له دوو وه‌رزی یه‌كه‌میدا ئه‌و ئاسته‌ی لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرا پێشكه‌ش نه‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایسترۆ و رزگار كه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ.