ئێران وه‌ڵامى سعوودييه ده‌داته‌وه
K24 – تاران:
سعوودييه بڕياريدا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێت و ئێرانيش وه‌ڵامى دايه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهييان رايگه‌ياندووه، ناكرێت حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، هه‌ڵه‌ى له‌سێداره‌دانى كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينيى به پچڕاندنى په‌يوه‌ندييه‌كان داپۆشێت.
هه‌روه‌ها گوتى: "له ئێران‌دا ئازار به هيچ ديپلۆماتكارێكى سعوودييه نه‌گه‌يشتووه و ئێران ئارامترين وڵاته بۆ ديپلۆماتكاران".
به هۆى ئه‌وه‌ى دوێنێ ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر له تاران هه‌ڵيانكوتابووه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه له تاران، حكومه‌تى رياز بڕياريدا په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ تاران‌دا بپچڕێنێت.
رۆژى 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، سعووديه كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شيعه‌كان، ئايه‌توڵڵا نمر ئه‌لنمرى له‌سێداره‌دا و به‌و هۆيه‌وه رايگشتيى شيعه‌ئاينزاكان له دژى سعووديه وروژاوه.