فه‌يله‌قى شام كۆتايى به هاوپه‌يمانێتى له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى نووسره هێنا
K24 – شام:
گرووپى فه‌يله‌قى شامى سووريا، كشانه‌وه‌ى خۆى له هاوپه‌يمانێتى گرووپه ئيسلامييه‌كانى باكوورى سووريا راگه‌ياند.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه، فه‌يله‌قى شام، رايگه‌ياندووه، چيديكه به‌شێك نييه له‌و هاوپه‌يمانێتييه‌ى گرووپ و لايه‌نه ئيسلامييه‌كان، له باكوورى خۆرئاواى سووريا درووستيانكردووه.
له سه‌روبه‌ندى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى رووسياوه بۆ هاوكاريكردنى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د، هێرشه‌كانى سوپاى رژێم بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى باكوورى خۆرئاواى سووريا زياتر بوونه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، فه‌يله‌قى شام، رايگه‌ياند، ئه‌وان له "سوپاى فه‌تح" كشاونه‌ته‌وه و چيديكه به‌شێك نيين له‌و سوپايه، كه به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده و ئه‌حرارى شامى باڵاده‌ست له ئيدلب، تێيدا ئه‌ندامن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "نه‌ياران له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، به تايبه‌تى رژێم و شه‌بيحه‌كانى و شيعه و رووسه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى حه‌له‌ب داگيربكه‌نه‌وه و له‌م قۆناغه‌شدا ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى پشتيوانى له هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان بكه‌ين و به‌رگرى له حه‌له‌ب بكه‌ين".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بۆيه له‌و هاوپه‌يمانێتييه كشاينه‌وه، چونكه بڕوامان وايه، سوپاى فه‌تح ئه‌ركى ته‌واو بووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه توانى ئيدلب رزگار بكات".