هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى: قه‌ڵه‌مڕه‌وييه‌كه‌ى داعش له كورتيى داوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "له 2015دا، رووبه‌رى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش به رێژه‌ى سه‌دا 40 له عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه".
ستیڤن وارن، گوتى: "له سووریاشدا داعش، له 2015دا، له‌سه‌دا 20ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى خۆى له ده‌ستداوه".
له ناوه‌ڕاستى 2014دا، رێكخراوى داعش، سێ له‌سه‌ر یه‌كى خاكى عێراقى داگیركرد، تا گه‌یشته نزیك به‌غدا، به‌ڵام دژه هێرشى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیيه‌كانى عێراق به پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، توانرا به‌شێكى زۆرى ناوچه داگيركراوه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش رزگاربكرێن.
له سووریادا، به هه‌مان شێوه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى هێزه كوردییه‌كان و هێزه میانه‌ڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزيسیۆنى سووریا ده‌كات له دژى داعش. ئه‌مه‌ش وایكردووه، داعش ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه له سووریا له ده‌ستبدات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز