جيبۆتى ده‌ستبه‌ردارى ئێران ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌كانی گرژيى و پچڕانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان سعوودیه و ئێران به‌رده‌وامن، له‌وچوارچێوه‌يه‌دا، جیبۆتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تیی ده‌ره‌وه‌ی جیبۆتی رایگه‌یاند، "وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه، بڕیاریداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی جیبۆتی گوتی: "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كانى گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێرانه، كاتێك سووكایه‌تی به هه‌ڵوێستی جیبۆتی كرد، كه پشتیوانی له سعوودیه كردبوو".
له‌لایه‌كیديكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره رایگه‌یاند، "میسر مه‌رجی نوێی بۆ ئه‌وانه داناوه كه گه‌شت بۆ ئێران ده‌كه‌ن".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "ئه‌وانه‌ى گه‌شت بۆ ئێران ده‌كه‌ن، ده‌بێت ره‌زامه‌ندیی پێشوه‌خته له ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیی له به‌شی پاسه‌پۆرت وه‌ربگرن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر گوتی: "ئه‌و هه‌نگاوه دوای ئه‌وه دێت، ئێران گرژییه‌كانی له دژی سعوودیه په‌ره‌پێدا، پاش ئه‌وه‌ی ریاز كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌ی له سێداره دا".
له سێداره‌دانی نه‌مر ئه‌لنه‌مر كه‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی شیعه له‌لایه‌ن ریازه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016، كاردانه‌وه‌ی توندی له‌لایه‌ن ئێران لێكه‌وته‌وه. تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی ئێرانیی باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌یان له تاران و مه‌شهه‌د سووتاند.
كاردانه‌وه‌ی سعوودیه به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه گه‌وره‌تر بوو، له 3 ی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاریدا په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیی و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران بپچڕێنێت.
هه‌ریه‌كه له كوێت، به‌حرێن، مه‌غریب و سوودانيش، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ سعوودیه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.
سه‌رچاوه: خه‌لیج ئۆنلاین