په‌رله‌مان په‌رله‌مانتارێكى راپێچى دادگا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى كوردستان له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، "ئيدانه"ى په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى گۆڕان عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت، په‌رله‌مانتارى ناوبراو "تۆمەتی بێ بنەماو تەشهیری بە کەسایەتیەکی بەڕێز و میوانێکی فەرمی هەرێمی کوردستان کردووە".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 نێردراوه، هاتووه: "زۆر بەداخەوە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان عه‌لی حمە ساڵح جا بەهەر هۆیەک بێ لەسەر ماڵپەڕی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فێیسبووک لەژێر ناونیشانی فەزاحەتێکی دیکە تۆمەتی بێ بنەما و تەشهیری بە کەسایەتیەکی بەڕێز و میوانێکی فەرمی هەرێمی کوردستان کردووە، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایە".
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا تۆمه‌تبار ده‌كات "بەوەی بەرامبەر ئەو سەردانە چەندان ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە و چەند بوختانێکی تریشی بۆ هەڵواسیوە کە رەنگە تەنها لەهەگبەی خۆیدا بونیان هەبێ ".
له به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه: "هەر لە نووسینەکەی باس لەپەرلەمانێکی داگیرکراو دەکات لەکاتێکدا خۆیشی بەردەوام دەوامی ئاسایی خۆی کردووە و موچە و موستەحەقاتی خۆی هاوشێوەی هەموان وەرگرتوە و کەس لەگوڵ کاڵتری پێ نەگوتووە".
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا، ريچارد چارنێسكێ، رۆژانى 2و 3 و 4ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، له هه‌رێمى كوردستان بوو، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و كه‌مپى ئاواره و په‌نابه‌ران به‌سه‌ر بكاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا هاتووه: "ئەو سەردانە پێشتر لەرێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەیەکێتی ئەوروپا کاری بۆکرابوو جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە بەفەرمی بەرێزیان بانگێشتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هەر کاتێک کە خۆی بە گونجاوی بزانێ".
له به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه: "ئێمە لەسۆنگەی بەرپرسێتی و بنەماکانی میوانداری کردنی میوانە دیبلۆماتکار و پلە باڵاکان و پشت بەستن بەهەموو پرنسیپە کارپێکراوەکانی دنیا لە بانگهێشت و میوانداریکردنی میوانە فەرمیەکانی ووڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی کەسایەتیان ئیدانەی ئەم لێدوان و نوسینەی عه‌لی حەمە ساڵح دەکەین و بەدرۆی دەخەینەوە" (وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه).
له كۆتايى روونكردنه‌وه‌كه‌دا، په‌رله‌مانى كوردستان داوايكردووه، عه‌لى حه‌مه ساڵح، "روونتر" قسه بكات و "به‌ڵگه‌كانى بخاته‌ڕوو بۆ سه‌لماندنى راستيى قسه‌كانى"، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه مافی خۆمانە لەرێی داواکاریی گشتی بەفەرمی سکاڵای یاسایی لەسەر عه‌لی حمە ساڵح تۆمار بکەین بۆئەوەی لەڕێی دادگا راستی ئەم بابەتە بۆ خەڵکی کوردستان روون بێتەوە".