شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفربارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێكی دیكەی باران وبەفربارین روو دەكاتە ھەرێمی كوردستان.

K24- ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێكی دیكەی باران وبەفربارین روو دەكاتە ھەرێمی كوردستان.

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی كە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی (كوردستان24) نێردراوە: "پێشبینیی دەكرێت ئەمشەو شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كورستان بگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفرببارێت".

كەشناسیی ھەرێمی كوردستان دەشڵێ: "بە بەراورد لەگەڵ چەند رۆژی رابردوو پلەی گەرما 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە و خێرایی با لە ھەندێك كاتدا بۆ زیاتر لە 30 كیلۆمەتر زیاد دەكات".

كەشناسیی ھەرێمی كوردستان  ئاماژەش دەکات کە: ئەو شەپۆلەی بارانبارینە بەهۆی نزمە پاڵە پەستۆی توركیایە کە كار دەكاتە سەر کەشی ھەرێمی كوردستان و تا رۆژی یەكشەممەی داھاتووش كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.