نێیمار راپێچی دادگه دهكرێ
K24 ـ ههولێر
دادگای ئیسپانیا جارێكی دیكه بەفەرمی فایلی گەندەڵیکردن لە نرخی گواستنەوەی نێیمار داسێلڤا بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەمە، 13 كانوونی دووهم/ یهنایهری 2016، دادگای ئیسپانیا نێیماری لەوە ئاگادارکردووەتەوە، کە پێویستە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە دادگە ئامادە بێت و گوتەی خۆی بدات، بۆ ئەوەی بابەتی گومانی گەندەڵیکردن لە کەیسی گواستنەوەکەی بۆ دادگە روون بکاتەوە.
جگە لە نێیمار، دادگە بانگهێشتی نۆ کەسی دیکەیشی کردووە، کە پەیوەندییان بەم بابەتەوە هەیە و لەناویاندا (ساندرۆ رۆسێل) سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا و سەرۆکی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەبینرێن، هەروەها پێوسیتە باوکی نێیماریش لە دادگە ئامادە بێت، کە ئەوێس گومانی لەسەرە.
نێیمار هاوینی ٢٠١٣ لە یانهی سانتۆسەوە بۆ بارسێلۆنا گواسترایەوە، ئەوکات نرخی گواستنەوەکەی بە ٥٦ ملیۆن یۆرۆ هەژمارکرا، بەڵام دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە بڕی گرێبەستەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.