ئوستورالیا داوایه‌كی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به داعش ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – سیدنی:
ئوستورالیا رایگه‌یاند، داوایه‌كی ئه‌مریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه، بۆ زیادكردنی به‌شداریی سه‌ربازیی له عێراق و سووریا دژی داعش.
ئه‌مریكا دوای هێرشه‌كانی تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر 2015، كرایه سه‌ر پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، ئه‌و داوایه‌ی له ئوستورالیا كردبوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زیری به‌رگریی ئوستورالیا، ماریز باین، گوتی: "سه‌ره‌ڕای داواكه‌ی واشینتۆن، وڵاته‌كه‌ی هیچ پلانێكی نییه، به‌شدارییه سه‌ربازییه‌كانی له دژی داعش زیاتر بكات، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئاماده‌یه هاریكاریی مرۆیی زیاتر پێشكه‌ش بكات".
ماریز باین، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "حكوومه‌تی ئوستورالیا به وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، به‌رده‌وامده‌بین له‌و كارانه‌ی ئێستا دژی داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
ئوستورالیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی (سووپه‌ر هۆرێنت) و فڕۆكه‌ی پشتیوانی و هێزێكی ئاسمانی 600 سه‌ربازی، به‌شداری له شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریادا ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز