سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: 200 داعشمان كوشتووه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، "له وه‌ڵامی ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌مبوڵ، هێزیی وشكانی وڵاته‌كه‌ی، به 500 گوله تۆپ، بۆردومانی پێگه‌كانی داعشیان كردووه له عێراق و سووریا، به‌هۆیه‌وه 200 چه‌كداری داعش كوژراون".
له وتارێكیدا له كۆنگره‌ی باڵوێزانی توركیا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ گوتی: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات، توركیا هێرشی ئاسمانی ده‌كاته سه‌ر رێكخراوی داعش، هه‌ڵوێستی به‌هێزیش ده‌نوێنێت تا چه‌كداره‌كانی له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كشێنه‌وه".
دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئیسته‌مبۆڵی هه‌ژاند، به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س كوژران كه هه‌شتیان گه‌شتیاریی ئه‌ڵمانی بوون.
حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، "ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌مبوڵ، كه‌سێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك سووریی و ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه".