هه‌نارده‌ى نه‌وتيى به‌سره‌ گه‌يشته‌ 3.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا

"هێزێكی زریپۆشی پۆلیس بۆ شاری بەسرە نێردراون".

K24 – به‌سره‌:

"هێزێكی زریپۆشی پۆلیس بۆ شاری بەسرە نێردراون".

جێگری بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای نەوتی باشووری عێراق سەڵاح مەهدی رایگەیاند، رێژەی نێوەندیی هەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەرەكانی بەسرە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 3,297 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

سەڵاح مەهدی گوتيشى: "ئەم رێژەیەش بڕێك زیاترە لە رێژەی هەناردەكردن لە مانگی رابردوودا". بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هۆزەكانی شیعە بكات لە بەسرە.

جێگری بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای نەوتی باشووری عێراق گوتیشی: "كار لە هەموو كێڵگەكان ئاسایی بەڕێوەدەچێت و دۆخی ئەمنیی زۆر باشە و هیچ كاریگەرییەك نییە لەسەر بەڕێوەچوونی كار لە كەرتی نەوت".

ئەمە لە كاتێكدایە سەرچاوە ئەمنییەكان پێشتر رایانگەیاندبوو، هێزێكی زریپۆشی پۆلیس بۆ شاری بەسرە نێردراون بۆ چەككردنی دانیشتوانی چەكداری شارەكە به‌ تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى شەڕ و پێكدادان لە نێوان هۆزە شیعەكانی بەسرە روويدا.

بەگوێره‌ى وەزارەتی نەوتی عێراق رێژەی نێوەندیی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی 12 ساڵی 2015 گەیشته‌ 3.215 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو.

سەرچاوە: رۆیتەرز.