گه‌رماى زه‌وى بووه‌ته جێى مه‌ترسى

K24- هه‌ولێر
راپۆرتێكى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى كردووه، له‌به‌رچاوگرتنى رێوشوێنه‌كانى تايبه‌ت به پاراستنى ژينگه و جێبه‌جێكردنى رێنماييه ژينگه‌ييه‌كان له لايه‌ن ئه‌و شارانه‌ى دۆستى ژينگه‌ن، بووه‌ته هۆيه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردراوه زيانبه‌خشه‌كانى تايبه‌ت به به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككارانه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام كاريان له‌سه‌ر بكرێت و پێيانه‌وه پابه‌ند بن، ئه‌وا له 2030دا، به رێژه‌ى 59 تا 96 له سه‌ده رێژه‌ى ده‌ردراوه كوشنده‌كان و گازى دوانۆكسيدى كاربۆن كه‌مده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كارى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌ويى هه‌يه.
فيليپى كالديرۆن، سه‌رۆكى پێشووى مه‌كسيك كه سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئابوورى و ژينگه ده‌كات، رايگه‌ياند، پێويسته هه‌مووان كۆك بيين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پارێزگارى له ژينگه‌كه‌مان بكه‌ين.
به گوێره‌ى راپۆرتى گرووپى بييست وڵاتى به‌ناوبانگى پيشه‌سازى له ئاستى جيهاندا،هۆكاره‌كانى پيسبوونى ژينگه تا دێت زياتر ده‌بن و پێويسته مرۆڤايه‌تى وه‌ك مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌وه بيانبينێت.