ورچى سپى جه‌مسه‌ريى له‌ناوده‌چێت

K24- هه‌ولێر
ورچى سپى جه‌مسه‌ره‌كان 10 ساڵى ديكه به ته‌واوى له‌ناوده‌چێت و ژماره‌يان ئه‌وه‌نده كه‌مبووه‌ته‌وه زانايان زه‌نگى مه‌ترسى له‌ناوچوونييان لێدان.
له‌ناوچوونى ورچى جه‌مسه‌رى په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌يه مرۆڤايه‌تى ده‌ستبه‌ردارى ده‌ردانى گازه‌كوشنده‌كان نابێت و به‌رده‌وامه له درووستبوونى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى گۆى زه‌وى.
له جه‌مسه‌رى باكوور، شاره‌زايانى ئه‌مريكايى توێژينه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامداوه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه، تا 2025 زۆر ئاژه‌ڵ و زينده‌وه‌رى تايبه‌تمه‌ندى ژينگه‌ى جه‌مسه‌رى باكوورى گۆى زه‌وى له‌ناو ده‌چن.
دامه‌زراوه‌ى "ورچى جه‌مسه‌رى باكوور"، رايگه‌ياند، ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌مووان ئاگادارى ئه‌و مه‌ترسييانه بن كه رووبه‌ڕووى ژينگه‌ى زه‌وى به گشتى و ژينگه‌ى زينده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵانى جه‌مسه‌رى باكوورى زه‌وى بوونه‌ته‌وه.