نۆڤاك جۆكۆڤیچ به زه‌حمه‌ت گایل سیمۆنی له زه‌وی دا
K24 ـ هه‌ولێر
له دریژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه، نۆڤاك جۆكۆڤیچ ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهان زۆر به زه‌حمه له گایل سیمۆنی تێنسزانی فه‌ره‌نسای برده‌وه كه له ریزبه‌ندی پازده‌یه‌می پۆلێنكراوانی جیهانه.
له یارییه‌كی دراماتیك و ئاگریندا، جۆكۆ دریژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا و به ئه‌نجامی 3 ـ 2 كۆمه‌ڵه له تێنسزانه فه‌ره‌نساییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌مه‌یش جۆكۆ هاوشێوه‌ی فێدرێر خۆی گه‌یانده قۆناخی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی ئوسترالیای كراوه.