لە ماوەی ساڵێكدا 8 ھەزار جوو فەرەنسا جێدەھێڵن

لە دوای رووداوی شارلی ئێبدۆ لە ماوەی ساڵێكدا 8ھەزار جوو فەرەنسایان جێھێشتووە

 k24 - پاریس:

حكوومەتی فەرەنسا رایگەیاند، لە دوای رووداوی شارلی ئێبدۆ لە ماوەی ساڵێكدا 8ھەزار جوو فەرەنسایان جێھێشتووە .

لە دوای رووداوی  ھێرشكردنە سەر گۆڤاریی شارلی ئێبدۆ لە ساڵی رابردوودا، 8 ھەزار جوو بە ھۆی خراپی باری ئەمنی لە فەرەنسا وە كۆچیان كردووە بەرەو ئیسرائیل .

حكوومەتی فەرەنسا بە رێگەی جۆراو جۆر ھەوڵیداوە، رێگری بكات لە كۆچكردنی جووەكانی ئەو وڵاتە، دروستكردنی كەمپینی نا بۆ كۆچكردنی جووە رەسەنەكانی فەرەنسای رێكخستبوو.

لە دواین ئاماری كۆچكردنی جووەكان حكوومەتی فەرەنسا رایگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا واتا كەمتر لە مانگێك 900 جوو فەرەنسایان جێھێشتووە بەرەوە ئیسرائیل.

میدیاكانی فەرەنسا باس لەوەشدەكەن لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا جووەكان كۆچ دەكەن، بەڵام بە رێژەیەكی كەمتر لە فەرەنسا.

لە دوای رووداوە چەكداریی و تەقینەوەكانی پاریس لە ترسی ھەرەشەكان ژمارەیەكی زۆری جووەكانی فەرەنسا ئەو وڵاتەیان جێھێشتووە  و كۆچیان كردووە بە رەوەو  ئیسرائیل.