پرسی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان گەرم دەبێتەوە

مسعوود بارزانیی داوا لە سەرکردایەتی پارتیی دەکات ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بکەن.

K24- ھەولێر

مسعوود بارزانیی داوا لە سەرکردایەتی پارتیی دەکات ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بکەن.

پاش ئەوەی لە مانگی تەمووزی ٢٠١٤ ولەکاتی سەرەدانی بو پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مسعوود بارزانیی، داوای لە پەرلەمانی کوردستان کرد کە ئامادەکاریی بۆ پرسی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام پاش دەستپێکردنی شەڕی داعش ئەم پرسە بە ساردی وەرگیرا و ھیچ ھەنگاوێکی جدی بۆ نەنرا.

بەڵام لە دوای سەرکەوتنەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر چەکدارانی رێکخراوی داعش، پرسی ریفراندۆم گەرم بووەتەوە، بەتایبەتی پاش کوبونەوەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مانگی رابردوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٥،کە لەم کوبونەوەیدا مسعوود بارزانیی داوای لە سەرکردایەتی پارتی کرد ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ کانوونی دووەم/ینایر ٢٠١٦ لە کوبونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بو کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

لای خۆیەوە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی رایانگەیاند کە بایکۆتی کوبونەوەکەی ئەمڕۆی بارزانیی و لایەنە سیاسییەکان دەکەن.