سەرچاوەیەکی ئەمنیی: بەرپرسێكی داعش كوژرا

"فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بە سەختی چەكدارانی داعش بۆردومان دەکەن"

K24- ھەولێر:

فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان لە رۆژئاوای شاری كەركووك بە سەختی بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی داعش بۆردومان دەکەن و بەم ھۆیەوە بەرپرسێكی باڵای داعش كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی پلە باڵا لە کەرکووک بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان لە رۆژئاوای كەركووك بە سەختی بنكە و بارەگاكانی داعش بۆردومان دەكەن و 7 بنكە و بارەگای داعشیان لە تەلیلوەرد كردووەتە ئامانج".

سەرچاوەوکە گوتیشی: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان كە دەستمان كەوتوون بەھۆی بۆردومانی ھاوپەیمانان والی داعش لە کەرکووک بە ناوی محەممەد ئەلوەزیر، ناسراو بە ئەبوئیمان كوژراوە".