سعووديه.. لیستێكی داواكراوانی بڵاوكرده‌وه
K24 - ریاز:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه، ورده‌كاری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مزگه‌وتی (عه‌سیر)ی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه، كه به پشت به‌ستن به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه، لیستێكی 9 كه‌سی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و لیسته نۆ كه‌سییه پێكهاتوون له‌و كه‌سانه‌ی له كرده‌وه‌كه تێوه‌گلاون و له ئێستاشدا داواكراوی یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌ن.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه، ئه‌و خۆكوژه‌ی خۆی له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن شانه‌یه‌كی تیرۆریستییه‌وه راهێنانی پێكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه له ناوچه‌ی جۆفی ریاز شوێنی مانه‌وه‌ی بۆ دابینكراوه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه خۆكوژییه‌كه، پۆلیسی سعوودیه، هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنه‌كه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه گوتیشی: "خۆئاماده‌كردنی ئه‌و تیرۆریسته به كامێرا تۆماركراوه و به ده‌نگ و ره‌نگ ده‌ریده‌خات كه چۆن پشتێنه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه ده‌به‌ستێت و وه‌سیه‌تنامه‌ش ده‌خوێنێته‌وه".
ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌مییان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سعوودین و ناوه‌كانیش پێكهاتوون له: (سعيد عائز شه‌هرانی, تایع سالم سیعه‌ری، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شه‌هری، عه‌بدوڵڵا زاید عه‌بدولڕه‌حمان شه‌هری، عوقاب موعجیب عتێبی، ماجد زايد عه‌بدولڕه‌حمان شه‌هری، محه‌مه‌د سلێمان عه‌نزی، موباره‌ك عه‌بدوڵڵا فه‌هد دۆسه‌ری و موتیع سالم سیعه‌ری)
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت