جۆن كیری: سووریا چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌وێت

K24 ـ واشنتن:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری رایگه‌یاند، حكوومه‌تی سووریا چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌وێت و بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ری سیاسی ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یاندنێكدا گوتی: "رژێمی سووریا و رووسیای هاوپه‌یمانی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌ده‌ن له ته‌نگژه‌ی سووریا".
كیری گوتيشى: "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا به كرده‌وه پابه‌ندبێت به ئه‌ركه‌كانی ئێستای بۆ پشتگیری له چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی وڵاته‌كه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای حكوومه‌تی سووریا كرد له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنن، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ خواستی سووریا بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یاندنه‌كه‌ی داوای له حكوومه‌تی سووریا كرد، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێبكات و تۆپبارانی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی شاری حه‌له‌ب رابگرێت و كۆتایی بهێنێت به‌و ئابڵوقه‌یه‌ی خستوویه‌تیه سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مركا له‌دوای ئه‌وه‌هات، ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا به هه‌ڵپه‌ساردنی وتوێژه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان حكوومه‌تی سووریا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی پێنج ساڵه‌ی نێوانیان.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز