فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یان، له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان بۆردومان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستانییان له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان له گه‌لی ماڵه مه‌لا، خنێره و لۆلان بۆردومانكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان فڕۆكه جه‌نگییه‌كان تا ئێستاش به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه و له بناری قه‌ندیل ده‌سووڕێنه‌وه.
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.