گرنگى ستراتيژى حه‌له‌ب.. ئه‌سه‌د به‌رهه‌ڵستكاران گه‌مارۆ ده‌دات
K24 – حه‌له‌ب:
هێزه‌كانى رژێمى سووريا له گه‌مارۆدانى يه‌كجاره‌كى حه‌له‌ب نزيكده‌بنه‌وه و به ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى دانيشتووى شاره‌كه‌ش ناچار بوون روو له سنووره‌كان بكه‌ن.
حه‌له‌ب به گرنگترين شارى ستراتيژى له ناوچه‌كانى هاووسنوورى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ته‌نيا 50 كيلۆمه‌تر له سنوورى توركياوه دووره.
شاره‌كه دابه‌شبووه بۆ سه‌ر چه‌ند به‌شێك، به‌شێكى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمه و به‌شێكى ديكه‌شى به‌رهه‌ڵستكارانى لايه‌نگر و وابه‌سته به سياسه‌ته‌كانى توركيا باڵاده‌ستن تێيدا.
به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره له لايه‌ن سوپاى رژێمه‌وه، گرووپ و ميليشياكانى سه‌ر به توركيا رووبه‌ڕووى شكستێكى گه‌وره ده‌بنه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا له‌و شاره‌دا لايه‌نگر و گرێدراوى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيان.
ماوه‌ى سێ رۆژه له‌سه‌ر يه‌ك، فڕۆكه‌كانى رووسيا بۆردومانى حه‌له‌ب ده‌كه‌ن، سوپاى سووريا توانيويه‌تى به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌واوى شاره‌كه پێشڕه‌وى بكات.
له رووى ستراتيژى سه‌ربازييه‌وه، سوپاى رژێم توانيويه‌تى هێڵى سه‌ره‌كى گه‌ياندنى كۆمه‌ك و هاوكارى سه‌ربازيى به‌رهه‌ڵستكارانى سه‌ر به توركيا بۆ باكوورى خۆرئاواى حه‌له‌ب كۆنترۆڵبكات.
ئه‌و پرۆسه‌يه‌ى سوپاى رژێم به ئامانجى شكاندنى گه‌مارۆى به‌رهه‌ڵستكاران له‌سه‌ر دوو ناوچه‌ى شيعه ئاينزاى لايه‌نگرى رژێم بوو، كه له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا رژێم نه‌يتوانيبوو، هاوكارييان بكات.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى رژێم رايگه‌ياند، ئامانجيان ئه‌وه‌يه گه‌مارۆى حه‌له‌ب بده‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.