رووسيا: توركيا ده‌يه‌وێت سنوورى سووريا ببه‌زێنێت

K24 – مۆسكۆ:
رووسيا رايگه‌ياند، سوپاى توركيا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ناو سوورياوه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرسيش له سوپاى سووريا رايگه‌ياند، به هاوكارى بۆردومانى رووسيا، خه‌ريكه حه‌له‌ب گه‌مارۆ بده‌ن.
توركيا رايگه‌ياندووه، رووسيا ده‌يه‌وێت سه‌رنج له‌سه‌ر "تاوانه‌كانى" له سووريا دووربخاته‌وه.
توركيا راشيگه‌ياندووه، خه‌ريكه رووسيا و سوپاى ئه‌سه‌د "گه‌مارۆى ئابوورى" ده‌خه‌نه سه‌ر حه‌له‌ب.
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه، هه‌موو رێككارێك بگرێته به‌ر بۆ پاراستنى ئاسايشى خۆى".
له چوارچێوه‌ى نوێترين پێشهاته‌كانى ره‌وشى سووريادا، عه‌ره‌بستانى سعووديه رايگه‌ياند، ئاماده‌يه پرۆسه‌ى سه‌ربازى وشكانى دژى رێكخراوى داعش له سووريا ئه‌نجامبدات. به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش بڕيار بدات.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و دانووستانى ئاشتيى له جنێڤ دواخست بۆ كۆتايى ئه‌م مانگه.
ئه‌مريكا، له راگه‌يه‌ندراوێكدا هيواى خواست، پرۆسه‌ى دانووستانى ئاشتيى جنێڤ به‌ر له كۆتايى ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
له له‌نده‌نيش، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا رايگه‌ياند، به‌شداربووانى كۆنگره‌ى له‌نده‌نى تايبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانى سووريا، 11 مليار دۆلاريان به‌خشيوه.
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره، رايگه‌ياند، 70 هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ى سووريا له شارى حه‌له‌به‌وه روويان كردووه‌ته سنوورى وڵاته‌كه‌ى.
ماوه‌ى چوار مانگه رووسيا به‌شدارى له شه‌ڕى سووريادا كردووه و هاوكێشه‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى رژێمى ئه‌سه‌د گۆڕيوه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "ئاماژه‌ى زێده‌تريان پێگه‌يشتووه، كه توركيا به شێوه‌يه‌كى نهێنى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازيى له ناو خاكى سووريادا".
توركيا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكردنه‌وه و به‌رپرسێكى باڵا له نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، رووسيا ده‌يه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه سه‌رنجى جيهان له‌سه‌ر تاوانه‌كانى خۆى له سووريا دووربخاته‌وه.
گوتيشى: "توركيا مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه هه‌ر شتێك بكات، كه پێويسته بۆ پاراستنى ئاسايش و ئارامى سنووره‌كانى".
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، له كۆنگره‌ى له‌نده‌ن، رايگه‌ياند، ئه‌و رێڕه‌وه مرۆييه‌ى له نێوان توركيا و حه‌له‌ب كرابوويه‌وه، كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسى و هێزه‌كانى رژێم و گرووپه چه‌كداره‌كان هێرشيى ده‌كه‌نه سه‌ر.
گوتيشى: "ئه‌وان ده‌يانه‌وێت حه‌له‌بيش وه‌ك مه‌دايا گه‌مارۆ بده‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ى برسيى بكه‌ن".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز