رومادی.. داعش ئافره‌ت و منداڵ له‌سێداره ده‌دات
K24 ـ هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی شاری رومادی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی گوله‌باران ده‌كه‌ن كه ئافره‌ت و منداڵ له ناو قوربانیه‌كاندا هه‌یه.
ئیسماعیل ئه‌لمه‌حلاوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش ئه‌مڕۆ 7 شوبات/فێبرایه‌ری 2016 ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی مه‌ده‌نیان له ناوچه‌ی جوبیه له رۆژهه‌ڵاتی رومادی كوله‌بارانكردووه كه ژن و منداڵ و پیر له ناو قوربانیه‌كاندان".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتيشى: "هاووڵاتیه‌كان ویستیانه له ده‌ستی داعش هه‌ڵبێن و هاوكاریان نه‌كه‌ن، بۆیه رووبه‌ڕووی گوله‌بارنكردن بوونه‌وه".
هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هۆزه عه‌ره‌به‌كان به هاوكاری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، توانیان پێشڕه‌وی بكه‌ن و چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی رومادی له بنده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن.
له ئێستادا ناوچه‌كانی جوبیه و حسێبه وه‌كو دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی رومادی ماوه و هێزه‌كانی عێراق له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دان.
چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2014 تاكو ئێستا، چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی له دانیشتوانی ژێرده‌سه‌ڵاتیان له سووریا و عێراق گوله‌بارانكردووه. به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان زۆربه‌ی ئه‌و كوشتارانه‌ی داعش ئه‌نجامی داون، به تۆمه‌تی "هه‌ڵاتن و هاوكاری نه‌كردن" بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بێچه‌ك، چ به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، چ به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه داعش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، تاوانێكی گه‌وره‌یه.