ده‌وڵه‌تی یاسا: رووسیا له ده‌ستی داعش رزگارمان ده‌كات
K24ـ هه‌ولێر:
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، داوای له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق کرد له جه‌نگی دژی داعش په‌نا بۆ رووسیا ببات.
موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق له هاوپەیمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: "پێویسته له‌سه‌ر فه‌رماده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادیی، بۆ جه‌نگی دژی داعش په‌نا ببات بۆ رووسیا كه سه‌ركه‌وتوو بووه له سووریا".
له راگه‌یەندراوێکدا دەشڵێ: "لاوازیی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، حكوومه‌تی عێراقی خستووه‌ته به‌رده‌م دوو بژارده یان به‌رده‌وامبوون به‌و لاوازییه، یاخود په‌نابردن بۆ رووسیا كه له جه‌نگی دژی داعش له سووریا كاریگه‌ریی هه‌بووه".
سەرکردەکەی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژەی بۆ توانای هێزی ئاسمانیی رووسیا كرد كه بە گوتەی ئەو: "رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و گرووپه تیرۆرستییه‌كانی دیكه كه سعودییه و توركیا به نهێنی و ئاشكرا پشتیوانیان لێده‌كه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكەوە، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق، حاكم زاملیی ئاشكرایكرد: "ئه‌گه‌ر رووسیا له جه‌نگی دژی داعش له سووریا سه‌ركه‌وتووبوو، ئه‌وكات داوای هاوكاریی له هێزی ئاسمانیی رووسیا ده‌كرێت".