ئه‌مريكا و رووسيا: پێويسته ئاگربه‌ست له سووريا رابگه‌يه‌ندرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا و رووسيا له باره‌ى بڕيارى ئاگربه‌ست له سووريا گه‌يشتنه واژووكردنى رێككه‌وتنێك.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى، جۆن كيرى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييدا، ره‌وشى نوێى سووريا و پرسى دانووستانى چاوه‌ڕوانكراويان له ميونخ تاوتوێكردووه.
بڕياره له‌سه‌ر پێشنيازى رووسيا، له شارى ميونخى ئه‌ڵمانيا، كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به پرسى سووريا و دانووستانه‌كانى ئاشتيى له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامبدرێت.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، هه‌ريه‌ك له لاڤرۆڤ و جۆن كيرى، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێويستيى راگه‌ياندنى بڕيارى ئاگربه‌س بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كۆمه‌كى مرۆيى بگه‌يه‌نرێته لێقه‌وماوانى سووريا.
رووسيا به پشتيوانێكى سه‌ره‌كى رژێمى ئه‌سه‌د له سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت و له ماوه‌ى چوار مانگى رابردووى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر سووريا، رژێمى ئه‌سه‌د توانيويه‌تى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستكاراندا پێشڕه‌وى بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى دانووستانى جنێڤ 3ى تايبه‌ت به ئاشتيى له سووريا، رووسيا به‌رده‌وام بوو له بۆردومانكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى رژێمى سووريا.
به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، پێشمه‌رجى ئه‌وه‌يان دانابوو، كه پێويسته رووسيا بۆردومانه‌كانى رابگرێت و ده‌رفه‌ت بدرێت هاوكارى بگه‌يه‌ندرێته ناوچه كاره‌ساتباره‌كانى سووريا و رژێميى ئه‌و وڵاته‌ش زيندانييه‌كان رزگار بكات.
به هۆى جێبه‌جێ نه‌كردنى مه‌رجه‌كانيانه‌وه، به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا بڕيارياندا كۆتايى به دانووستانه‌كانيان بهێنن و به‌و هۆيه‌وه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، بڕياريدا دانووستانه‌كانى جنێڤ سێ بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته دوابخات.
بڕياره، به‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ 3، له ميونخ كۆنگره‌يه‌كى ديكه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا ساز بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ