وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه، وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، پێشتر پێشبینی ئه‌وه كراوه.
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، بڕیاره نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بكات و دواتریش فابیۆس وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادگای ده‌ستووری وڵات دیاری بكرێت، كه به‌رزترین پۆستی ده‌ستووری فه‌ره‌نسایه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، گۆڕانكاری دیكه‌ش له حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا رووبدات.
(ا.م.ب)