رووسيا باس له جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا، سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا داوا له سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ و كۆتایی به ململانێ و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بهێنن باشتره له‌وه‌ی "جه‌نگی جیهانی سێیه‌م" هه‌ڵبگیرسێت.
ديميترى ميدڤیدیڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "هیندلزبلات"ی ئه‌ڵمانی، كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی بڵاوبێته‌وه، گوتی: "پێویسته ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه عه‌ره‌به‌كانمان باشتر بیربكه‌نه‌وه... ئایا ئه‌وان به‌رده‌وامی جه‌نگییان ده‌وێت یان نا؟".
میدڤیدیڤ هه‌روه‌ها گوتی: "زه‌حمه‌ته له بارودۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا جه‌نگ كۆتایی پێبهێنرێت، به‌تایبه‌تیش له سووریا، كه هه‌موو لایه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌ك شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
روونيشى كردووه‌ته‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان دابنیشن و به رێگاچاره‌ی ئاشتییانه‌ی قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن باشتره له‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌ڵبگیرسێت.
له ئێستادا رووسیا، رۆژانه گورزی ئاسمانی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب له سووریا ده‌وه‌شێنێت و پاڵپشتی له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا، باكووری سووریا بۆردومان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز