حه‌شدى شه‌عبى سێ پاسه‌وانى سه‌رۆك كۆماريان رفاند

له‌ سنوورى كه‌ركووك رفێندراوون.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/83a9266d-ec64-4858-a633-55373c6059e5/kerkuk(1).ism/manifest

K24 – كه‌ركووك:

ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى، له‌ نزيك شارۆچكه‌ى ئامرلى، 3 پاسه‌وانيى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووميان رفاندووه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، يه‌كێك له‌و پاسه‌وانانه‌ پله‌ى نه‌قيبى سه‌ربازيى هه‌يه‌ و خه‌ڵكى كه‌ركووكه‌.

ئه‌مه‌ يه‌كه‌مجار نييه‌ پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و له‌ نيوه‌ى دووه‌مى ساڵى رابردووشدا ژماره‌يه‌ك پاسه‌وانى سه‌رۆك كۆمار له‌ لايه‌ن ئه‌و مليشيايانه‌وه‌ رفێندران.

تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له‌ باره‌ى سۆراغ و سه‌لامه‌تى گيانى ئه‌و پاسه‌وانانه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نييه‌.

حه‌شدى شه‌عبى ميليشيايه‌كى چه‌كدارييه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌تواى عه‌لى سيستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى به‌شێك له‌ شيعه‌كانى عێراق دامه‌زراوه‌.