په‌یوه‌ندیی حه‌شدی شه‌عبیی و ئه‌سه‌د بە فەرمیی ئاشكرا ده‌بێت
.jpg)
K24ـ هه‌ولێر
سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی شیعه لە عێراق ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان هه‌یه و هەڵمەتی سەربازیی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری كه‌ربه‌لا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی گوتی: "له نێوان حه‌شدی شه‌عبیی و هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا هه‌ماهه‌نگیی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی و كاری هاوبه‌ش هه‌یه".
سه‌ركرده‌کەی حه‌شدی شه‌عبیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی هەڵمەتی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا".
ئه‌بو موهه‌ندیس گوتیشی: "حه‌شدی شه‌عبیی هێزێكی سه‌ربازیی دانپیانراوه و له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه و فه‌رمانی ئه‌و جێبه‌جێده‌كات".
ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حه‌شدی شه‌عبیی و هێزه‌كانی سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د له كاتێكدایه پێشتر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیا شیعه‌یه كرابوو له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكا.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شداریی حه‌شدی شەعبیی له شەڕی گرتنەوەی مووسڵ مشتومڕی له نێوان حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه دروستكردووه. سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادیی كه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، رایگه‌یاندبوو كه حه‌شدی شه‌عبیی به‌شدارده‌بێت له جه‌نگی "رزگاركردنی" شاری مووسڵ.
له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی سوننه له راگه‌یاندنێكدا به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبیی له شەڕی چاوه‌ڕوانكراوی گرتنەوەی مووسڵ‌یان ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌یان به ئه‌گه‌ری روودانی "جه‌نگی تائیفی" كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و میلیشیا شیعانە به‌شداریی بكەن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی، وه‌رگێڕان: ن.ف