ماكگۆڕك بۆ كوردستان 24: له‌گه‌ڵ بارزانيى باسمان له‌ رزگاركردنى مووسڵ كرد

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، برێت ماكگۆرك رايگه‌ياند،

K24 – ميونخ:

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، برێت ماكگۆرك رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى باسمان له‌ پلانى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى مووسڵ كرد.

گوتيشى: هه‌روه‌ها تاوتوێی پاڵپشتییەكانی ئەمریكامان بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان و قه‌يرانيى دارايى هه‌رێم كردووه‌.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى له‌ ميونخ به‌شدارى له‌ كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به‌ ئاسايشى جيهان كرد.

له‌ په‌راوێزى كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌دا، بارزانيى ژماره‌يه‌ك ديدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵاتانى ئه‌وروپايى و عه‌ره‌بيى ئه‌نجامدا.

ئا:ئ.هـ

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/70c500e5-538b-4ef3-aac2-a7e001e36440/macgorck%20barzani.ism/manifest