حه‌شدى شه‌عبى رێگرى له‌ رووماڵى كوردستان 24 ده‌كات

بەمەبەستی ڕوماڵی شەڕوو ڕووبەڕووبونەوەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دژی چەکدارانی داعش، تیمی کوردستان ٢٤ گەیشتە پارێزگای تکریت.

K24 – هه‌ولێر:

بەمەبەستی ڕوماڵی شەڕوو ڕووبەڕووبونەوەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دژی چەکدارانی داعش، تیمی کوردستان ٢٤ گەیشتە پارێزگای تکریت.

په‌يامنێرى كوردستان 24، له‌ كه‌ركووك رايگه‌ياند، مه‌به‌ستمان بوو له‌ تكريته‌وه‌  بەرەو شەرگات و گه‌یارە بەڕێ بکەوين، بۆ ئه‌وه‌ى رووماڵى رووداوه‌كان بكه‌ين.

گوتيشى: ھەر لە سەرەتاوە چەکدارانی حەشدی شەعبی بوونە رێگر لە رووماڵى كوردستان 24 و  رێگەیان نەدا تیمی رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵه‌كه‌ نزیكی بەرەکانی جەنگ ببنه‌وه‌.