ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌هید بوو پێشتر بۆ كوردستان 24 دواوه
K24 - هه‌ولێر:
نزیكەی مانگێك بەر لە ئێستا، ئەمە پەیامی شەھید كاروان بوو كە بەڵێنی دابوو خۆی بە قوربانی گەل و نیشتمانەكەی بكات، كاروان بەڵێنەكەی خۆی بە جێھێناو بەرە بەیانی 14/8/2016 خۆی گەیاندە كاروانی شەھیدان.
دوابە دوای شەھید بوونی كاروان، ھەڤاڵەكانی بەڵێنیاندا تۆڵەی بكەنەوە زۆری پێ نەچوو ئەوانەی دەستیان بە خۆینی شەھید كاروان سوور بوو بە دەستی ھەڤاڵەكانی كاروان و پێشمەرگەكانی فەرماندەیی گەرمیان بە سزای خۆیان گەیشتن.
كاروان شەھید بوو، بەڵام بە ھەزارانی دیكە رێگەی كاروانیان گرتوە و بەڵێنیانداوە تا سەركەوتن و گەیاندی كوردستان بە كەناری ئارامی بەردەوام دەبن لە خەبات ئەگر چی گیان و ماڵی خۆشیانی بە قوربان بكەن.
لە یەكەم رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كەدا كاروان ئەو كوڕه گه‌رمیانییه ی دوای دوو ساڵ مانه‌وه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژی داعش له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان،گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ لای دایك و باوكی.