جوانترین لێدوانی ئه‌ستێره‌كانی تێنس له باره‌ی رۆجێ فێدرێره‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ـ ئاندی مارای تێنسزانی به‌ریتانیا: شه‌رمه بۆ من وه‌كو رۆجێ ده‌گریم، به‌ڵام ناتوانم وه‌كو رۆجێ یاری بكه‌م.
ـ نۆڤاك جیۆكۆڤیچ تێنسزانی سڕبیا و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تۆ له به‌رزارین ئاستی خۆتدا بیت یان باشترینیش یاری بكه‌یت، به‌ڵام هه‌ر رۆجێ له تۆ باشتره، بۆیه ده‌توانین بڵێین رۆجێ له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتووه.
ـ ئاندی ڕۆدیك تێنسزانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا: رۆجێ كه‌سێكی ئاساییه و ئامێر نییه، به‌ڵام ئه‌ستێره‌یه‌كی جیاواز و گه‌وره‌یه، كه‌چی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه زۆر ئاساییه و قه‌ت باوه‌ڕ ناكه‌یت ئه‌و ڕۆجێ بێت.
ـ رۆبن سۆدێرلینگ تێنسزانی پێشووی سوید: هه‌رگیز كه‌سێكی هاوشێوه‌ی ڕۆجێ فێدرێرم نه‌بینیوه كه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی به‌و خێراییه یاری بكات، ئه‌و هیچ خاڵێكی لاوازی نییه، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌و باشترینی مێژووه.
ـ رۆجێر پێت سامپراس، ئه‌فسانه‌ی تێنسی به ڕه‌سه‌ن یۆنانی ده‌ڵێت: هانده‌رێكی گه‌وره‌ی شێوازی یاریكردنی فێدرێرم، زۆر سه‌رسامم به مامه‌ڵه‌ی ڕۆجێ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
ـ ئاندری ئه‌گاسی تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه فێدرێر له به‌شێك له یارییه‌كان باش نه‌بێت، به‌ڵام باشترین یاریزانه كه یاریم له‌گه‌ڵ كردبێت.