زۆرترین زانیاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بارسێلۆنا بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
بارسێلۆنا دوای 13 ساڵ جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگای گران كه ناریا و رووبه‌رووی یانه‌ی لاس پالماس ده‌بێته‌وه، دوای بردنه‌وه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخۆن و فراوانكردنی جیاوازی خاڵه‌كان بۆ 6 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتله‌تیكۆ مه‌درید، ئه‌مڕۆ له كات 6:00ـی ئێواره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنه رووبه‌رووی یانه‌ی لاس پالماس ده‌بێته‌وه.
ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسا لیۆنێل مێسی بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه، به‌وپێیه‌ی له قۆناخی یه‌كه‌م كاتێك بارسا زۆر به زه‌حمه‌ت له نێو یاریگه‌ی كامپ ن‌و به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك لێ برده‌وه، مێسی له ده‌ستپێكی ئه‌و یارییه‌دا تووشی پێكانێكی قورس بووه‌وه و به‌هۆیه‌وه 10 یاریی له یانه‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه.
دوایین یاری له‌م یاریگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 30 ـی مارسی 2002 ئه‌وكات لویس ئینریكێ كه ئێستا راهێنه‌ری بارسێلۆنه‌یه گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆمار كرد.
گه‌وره‌ترین ئه‌نجامیش له نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه بۆ یانه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بووه كاتێ له ساڵی 1960 توانی بووی به هه‌شت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له لاس پالماس ببه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م یارییه‌یان جیاوازه لاس پاڵماس هیچی نییه بیدۆڕێنێت له خانه‌كانی كۆتایییه و مه‌ترسی دابه‌زینی لێ ده‌كرێت، به‌ڵام یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه به‌ڵێنیان داوه هه‌موو شتێك بكه‌ن له پێناوی ئه‌وه‌ی دانه‌به‌زنه خولی پله‌دووی ئیسپانیا ئه‌وه‌ش ئه‌ركی بارسێلۆنه قورس ده‌كات، چونكه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه هه‌وڵی دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات له ركابه‌ره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه به‌ده‌ست هێنانی لالیگا یه‌كلایی بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی پێكانه‌وه ساندرۆ رامێرێزی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنه یاری ناكات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ئه‌وه‌ی له یاده كه 8 ساڵ پێش ئێستا له یانه‌ی لاس پالماس ده‌ستی به یاریكردن كرد.