تورکیا رەتیدەکاتەوە باسی ئەنجامدانی هێرشی هاوبەشی کردبێ لە سووریا
K24- ھەولێر:
مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیەند، ھێرشی زەمینی ھاوبەشی تورکیا و سعودییە لە سووریا، لە بەرنامەی ئەواندا نییە و بەھیچ شێوەیەک باسی لێوە نەکراوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا ئیتاڵییەکەی، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە چاوشئۆغلو ئاشکرای کرد: "ھەر ھێرشێکی زەمینیی لە سووریا، پێویستی بە رەزامەندیی تەواوی وڵاتانی ئەندامی ھێزی ھاوپەیمانان هەیە لە دژی داعش و ناکرێت تەنیا دوو وڵات بەسەربەخۆیی ئەو کارە بکەن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "گەورەترین بەربەست لەبەردەم چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، رووسیا و ھێرشە ئاسمانییەکانێتی".
لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا، چاوشئۆغلو گوتی: "لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە شێوەیەکی کاتیی بە راگەیاندنی ئاگربەست قایڵ بوونە"، ئاشکراشی کرد: "بڕیارە ئەو لایەنانە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو (سبەی) لەسەر ئەو پرسە لە ریازی پایتەختی سعودییە کۆببنەوە".
له سهرهتاى ههفتهى رابردووەوە تۆپخانهكانى توركيا كهوتوونهته بۆردومانكردنى ناوچهكانى رۆژئاواى كوردستان بەتايبهتیى ئهو ناوچانهى له ژێر دەسەڵاتی يهكينهكانى پاراستنى گهل (یەپەگە) دان.
بۆردومانهكانى توركيا دواى ئهوه هاتن، كه يهكينهكانى پاراستنى گهل، بهرهو ناوچهى ئهعزازى نزيك كانتۆنى عفرينی رۆژئاوای کوردستان پێشڕهوييان كرد.
سەرچاوە: DHA، داڕشتنەوە: شنۆ محەممەد