به‌ریتانیا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

"تیمی پسپۆڕ بۆ هه‌رێمی كورستان ده‌نێرێت"

K24 ـ هه‌ولێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە فرانك بەیكەر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد و قه‌یرانی داریی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوو له‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆكان.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی بریتانیا، باس لە كۆنفڕانسی ئاساییشی میونشن 2016 و دیدار و چالاكییەكانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان لەو كۆنفڕانسە و ئەنجامەكانی كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەكردنی قەیرانەكە ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی بریتانیا ئامادەیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند كە لە ڕێگەی ڕاوێژ و ناردنی تیمی تەكنیكیی پسپۆڕ یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدات لە تێپەڕاندنی قەیرانەكە.

هەر لەم دیدارەدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و عێراق و شەڕی داعش كرا و هەروەها ئامادەكارییەكانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش تاوتوێ كرا.

ئا: ن.ف