كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی به‌ریتانی به‌كرێگیراوی له عێراق به‌كارخستوه كه له منداڵی شه‌ڕڤان بوون
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیان به‌ریتانی بابه‌تێكی به ناونیشانی "كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیی به‌ریتانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له منداڵی شه‌ڕڤان بوون وه‌ك به‌كرێگیراو له عێراق به‌كارخستوه" بڵاوكردوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای (ئه‌جیس) بۆ خزمه‌تگوزارییه ئه‌منییه‌كان دانی به‌وه داناوه كه كۆمپانیاكه شه‌ڕڤانانی له سیرالیۆن به گرێبه‌ستی كاركردن وه‌ك (چه‌كداری) به‌كرێگیراو له عێراق به كارخستوه كه پێشتر ئه‌وانه له منداڵی‌دا له وڵاته‌كه‌یان ده‌جه‌نگان".
رۆژنامه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی "جیمس ئه‌لێری" روونیكردوه‌ته‌وه: "بێئه‌وه‌ی وردبینی له مێژووی ئه‌و به‌كرێگیراونه‌دا بكات كۆمپانیاكه ئه‌مه‌ی كردوه، چونكه مووچه و تێچووی گرێبه‌سته‌كانیان زۆر له هاوشه‌نه به‌كرێگیراوه ئه‌وروپییه‌كان كه‌متربوه".
رۆژنامه‌كه دووپاتیده‌كاته‌وه "ئه‌لێری" كه پێشتر ئه‌فسه‌ر بوه له سوپای به‌ریتانیا به رۆژنامه‌كه‌ی گووتوه: "ده‌كرێت هێزه‌كان له به‌ریتانیا به‌سه‌ربازبكه‌ی (ئاماده‌بكه‌ی) كه شاره‌زاتر و باشترن، به‌ڵام بێگومان كاره‌كه تێچووی زۆر زیاتر ده‌بێت".
"جێمس ئه‌لێری" بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان زیاتر گوتی: "ئه‌و واقیعه ئه‌وه به‌سه‌ر كۆمپانیاكان ده‌سه‌پێنێت رووبكه‌نه ناوچه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كرێگیراوان به‌سه‌ربازبكه‌ن وه‌ك وڵاتانی ئاسیایی به نموونه نێپاڵ یان رووبكه‌نه ئه‌فریقیا، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌یه كه كۆمپانیاكه(كۆمپانیای ئه‌جیس) كردوویه‌تی".
دووپاتیشیده‌كاته‌وه: "كۆمپانیاكه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوان له سیرالیۆن كردوه و ئه‌وه‌ی نه‌پرسیوه ئایا پێشتر له منداڵی‌دا جه‌نگاون یان نا؟".
رۆژنامه‌ی گاردیان به‌ریتانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "بۆ به‌ده‌ستهێنانی (چه‌كدارانی) به‌كرێگیراو، كۆمپانیاكه به‌بڕی ملیۆنان دۆلار گرێبه‌ستیكردوه، ئه‌و (چه‌كداره) به‌كرێگیراوانه‌ش له‌سه‌ره‌تای 2004 پارێزگاریان له سه‌ربازگاكانی ئه‌مریكا ده‌كرد له عێراق".
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه زیاتر ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌ی بۆ كاركردن له عێراق له سیرالیۆن هاتوون رۆژانه 16 دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وت".
رۆژنامه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه: "ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئاستیی جیهاندا به دوای ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌دا گه‌ڕاون كه كه‌مترین تێچوویان هه‌بێت، روونیش بوویه‌وه ئه‌وان له سیرالیۆنه‌وه دێن".
سه‌رچاوه: bbc ، و: م.ح