سووریا بۆ ئه‌مه‌ریكا: سوورین له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سووریا دوای لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هات

K24 - هه‌ولێر:

حكوومه‌تی سووریا پێداگری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی وڵات ده‌كات و رایگه‌یاند، له‌هه‌ر كاتێكی دیكه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتیی خاكی وڵات سوورترین.

حكوومه‌تی سووریا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، سووربوونی له‌سه‌ر پاراستنی خاكی وڵات به‌ یه‌كپارچه‌یی دووپات كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ باره‌ی پاراستنی خاكی سووریا به‌ یه‌كپارچه‌یی، له‌هه‌موو كاتێك سوورترین.

ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی سووریا، له‌دوای لێدوانی جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هات، كه‌ رایگه‌یاندبوو، پاراستنی خاكی سووریا به‌ یه‌كپارچه‌یی ئه‌سته‌مه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی سووریادا هاتووه‌: "سووریا و گه‌له‌كه‌ی، له‌ هه‌موو كاتێك سوورترن له‌سه‌ر تێكشكاندنی تیرۆریستان و پاراستنی یه‌كێتیی خاك و گه‌ل و سه‌روه‌ری و بڕیاره‌ نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆكانی سووریا".