لایه‌نگرانی سه‌در له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك به ده‌مهاتنه‌وه‌یه‌ك بۆ بانگه‌وازی سه‌ركرده‌كه‌یان كه داوایكردبوو دژی گه‌نده‌ڵیی خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در گه‌یشتنه گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا.
ژماره‌یه‌ك له رێكخرانی خۆپیشاندانه‌كه، به سۆمه‌رییه نیوزیان راگه‌یاند: "ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران نیو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه".
موقته‌دا سه‌در داوایكرد: "بۆ داواكردنی چاكسازیی و ده‌ركردنی گه‌نده‌ڵكاران له حكوومه‌ت، خۆپیشاندانی ملیۆنی له به‌غدا بكرێ".
په‌یامنێری RT له به‌غدا رایگه‌یاند: "بۆ پاراستنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در، رێوشوێنی ئه‌منی توند له به‌غدا گیراوه‌ته به‌ر".
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌شداریی له‌و خۆپیشاندانه كرد و گوتی: "هیچ به‌رپرسێك له ناو حكوومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی من ناكا ئه‌گه‌ر سه‌ر به ئێمه یان هاوسۆزیشمان بێ".
موقته‌دا سه‌در گوتیشی: "پشتیوانی له گه‌نده‌ڵكاران ناكا جا چ له ره‌وته‌كه‌ی ئه‌و نزیكبن یاخود سه‌ر به هه‌رلایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسیی بن".
پێشبینیی ده‌كرێ سبه‌ینێ شه‌ممه، موقته‌دا سه‌در داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكا به خێرایی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات پێكبێنێ، ئه‌و قه‌یرانانه‌ش چاره‌سه‌ر بكا كه به‌هۆی به‌ش به‌شێنه‌وه دووچاری پڕۆسه‌ی سیاسیی بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشبینیی ئه‌وه‌شده‌كرێ سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكا، گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته هۆكار بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌وپوولی گشتیی، سزا بدا.
سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در دووپاتیانكرده‌وه: "موقته‌دا سه‌در ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی ره‌وته‌كه‌ی پێشكه‌ش به عه‌بادیی ده‌كا، به‌و هیوایه‌ی بۆ ده‌رچوون له توونێلی به‌ش به‌شێن، حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات له بێلایه‌نه‌كان پێكبێنێ".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان – و: م.ح