فراكسیۆنی پارتی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باره‌گا حزبییه‌كان ده‌كات

راپۆرتێك له‌ باره‌ی چاكسازی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f18ad7ea-f8c8-4830-b33b-8a513cbec3c6/PDK%20CHAKSAZI.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیەکی چاکسازی بۆ حزبەکەیان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەو پرۆژە چاکسازییە لە دوو بەش پێکدێت، یەكێكیان  تایبەتە بە حزب و  ئەوەی دووەمیان تایبەتە بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 بۆ چاكسازییەكەی ناو حزب، فراكسیۆنی پارتی پێشنیازی دووبارە داڕشتنەوەی ھەیكەلی حزب دەكات و داواشی كردووە بارەگاكانی پارتی كەمبكرێنەوە.

بۆ چاكسازیەكانی حکوومەتیش پشتگیریی  لە بڕیارەكانی بارزانی دەكەن.